به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مین مورادی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خانه مۆسیقای ئێران وتی: ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی توان و لێهاتوویی مۆسیقای کوردستان باشتر بناسرێت ماوه‌ی ۲ ڕۆژ مامۆستایانی ناوداری مۆسیقای ئێرانمان بانگهێشتی کوردستان کرد. مایه‌ی خۆشحاڵییه له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه ئه‌ندامانی خانه‌ی مۆسیقای ئێران به باشی و له نزیکه‌وه کار و باری مۆسیقیایی و هونه‌ری خه‌ڵکی کوردستانیان دی.
وتیشی: له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه به‌شێکی زۆر له منداڵان و لاوانی کورد کۆنسێرتیان به‌ڕێوه برد که بووه جێگه‌ی تیڕامان و شانازی زۆربه‌ی مامسۆتایانی بواری مۆسیقا، ئه‌مه‌ش به باشی به‌هره‌مه‌ندی و په‌ره‌سه‌ندی کوردستان له‌م ساڵانی دواییه نیشان ده‌دات.
مورادی هه‌روه‌ها وتی: زۆربه‌ی ئه‌م مامۆستایانه جه‌ختیان کرد که به‌ڕاستی هونه‌ری مۆسیقا له پارێزگای کوردستان له ئاستێکی به‌رز دایه و کوردستان توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که ببێته جه‌مسه‌ری مۆسیقیایی له ئێران. ئێمه له‌مباره‌وه هیچ سنوورێکمان بۆ کاری هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندان نییه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت پشتیوانیان ده‌که‌ین.
ئه‌و جه‌ختی کرد که حه‌وزه‌ی هونه‌ری هین خودی هونه‌رمه‌ندانه و سه‌ر به هیچ گرووپێک و لایه‌نێکی سیاسی نییه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش له هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کوردستان پشتیوانی ده‌که‌ین بێ جیاوازی.
سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان له کۆتایدا سپاسی پشتگیرییه‌کانی پارێزگای کوردستانی بۆ کار و چالاکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری کرد و هیوای خواست که به پشتیوانی به‌رده‌وامی به‌رپرسان چالاکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له کوردستان به‌رزتر بکرێته‌وه.
Your Comment